شەوی یەكشەممە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر راگەیەندراوێكی لەبارەی قەدەغەكردنی گەشتی هاووڵاتییەكی توركیا بڵاو كردەوە. لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە: “لەسەر داوای دامەزراوە ئەمنییە فیدراڵییەکان، بڕیاری قەدەغەی گەشتکردن بۆ ناو عێراق لەسەر کەسێک بە ناوی حەسەن ئۆزگونێش کە هەڵگری پاسپۆرتی تورکیە دانراوە و لە گشت فرۆکەخانە و دەروازە سنوورییەکانی عێراق بەوانی هەرێمی کوردستانیشەوە بڵاو کراوەتەوە.” ئاماژەشی بەوە داوە كە بەهۆی ئەم بڕیارە فیدراڵییەی عێراقەوە، لە کاتی گەیشتنی ناوبراو بۆ فرۆکەخانەی هەولێر، بە رێزەوە مامەڵەی لەگەڵ کراوە و گەڕێندراوەتەوە، ئەم بڕیارە هیچ پەیوەندی بە حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە نییە.
فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر راگەیەندراوێكی لەبارەی هاووڵاتییەكی توركیا بڵاو كردەوە
