لە پێشانگایەکدا 30 پڕۆژەی قوتابی نمايش دەكرێ

‌ئەمڕۆ دووشەممە پێنجه‌مین پێشانگای پڕۆژه‌ی قوتابیانی به‌شی زانستی كۆمپیوته‌ر له‌ فاكه‌ڵتیی زانستی زانكۆی سۆران، له‌ ژێر ناونیشانی “زانستی ئێمه‌ به‌هاری كوردستانه‌” بەڕێوەچوو. له‌م پێشانگایه‌دا، زیاتر له‌ 30 پڕۆژه‌ی قوتابییانی به‌شی زانستی كۆمپیوته‌ر نمایش كرابوون، كه‌ هه‌موویان بریتی بوون له‌ داهێنانی زانستی له‌ كایه‌ و بواره‌ جیاوازه‌كانی زانستی كۆمپیوته‌ر. پڕۆژه‌كان نوێترین جۆری ته‌كنه‌لۆژیای كۆمپیوته‌ریان له‌خۆ گرتبوو. د. شێروان شه‌ریف قوڕتاس سه‌رۆكی زانكۆی سۆران، سه‌ردانی سەرجەم قوتابییه‌ داهێنه‌ره‌كانی كرد و وێرای ده‌ستخۆشی، له‌ نزیكه‌وه‌ گوێی بۆ ورده‌كاری پڕۆژه‌ی داهێنانه‌كانیان گرت.