بەڕێوەبەرایەتی چاکسازی ژنان و منداڵان – هەولێر، روونکردنەوەیەکی لەبارەی نووسینێکی ئافرەتێک لە چەند پەیجێکی (فەیسبووک) بڵاوکردەوە. لە روونکردنەوەکەدا بەڕێوەبەرایەتی چاکسازی ژنان و منداڵان – هەولێر ئاماژەی بەوەداوە: “چاکسازییەکەمان هەمیشە جێگەی شانازی بووە کە توانیومانە بەپێی توانا هەمو مافێکی سزادراوان و ڕاگیراوان فەراهەم بکەین وە هیچ کەسێک مافی سزادراوانی پێشێل نەکردووە، بەڵکو مامەڵەیەکی مرۆڤانە لەگەڵ هەمو کەیسەکان کراوە بێ جیاوازی نەتەوە و زمان و ئایین و ڕەنگ و ئینتیمای حیزبی بە شاهێدی ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان”. دەقی روونکردنەوەکە: لە چەند پەیجێکی فەیسبوك ئافرەتێك نوسێنێکی بڵاوکردۆتەوە لەسەر بەڕێز خاتو (کوێستان محەممەد) وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی و کاك (طیب عبدالعزیز) بەڕێوەبەری چاکسازی ژنان و منداڵان/هەولێر، بەپێویستی دەزانین چەند ڕاستییەک ڕوونبکەینەوە سەبارەت بەو ناڕاستیانەی لەم نوسینەدا باسکراون. بەڕێز خاتو (کوێستان محەممەد) هیچ کاتێک ڕێگر نەبووە لە دابینکردنی ماف بە سزادراوان و هەرکاتێک بەڕێزیان لە نزیکەوە سەردانی چاکسازییەکەمانی کردبێت لەگەڵ بەڕێز بەڕێوەبەرو ستافی چاکسازییەکەمان زیاتر جەختی لە دابینکردنی ماف و ئازادی و ڕێزگرتن کردۆتەوە لە سزادراوان. هەر بۆنمونە لەکاتی بڵاوبونەوەی نەخۆشی کۆڕۆنا و سەردەمی کەرەنتین، بەهەوڵی بەڕێزیان توانرا (لاپتۆپ) بەتایبەت دابینبکرێت بە ماوەیەکی خێرا تەنها بۆ ئەنجامدانی پەیوەندی تەلەفۆنی لەنێوان سزادراوان و کەسوکارییان لە دەرەوە، ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت کە بەڕێز خاتوو (کوێستان) هەمیشە لە خەمی سزادراوان و ڕاگیراوانی چاکسازییەکەمان بووە. جگە لەوەش ئەم خاتونە بۆ یەك ڕۆژیش ڕێگری پەیوەندی تەلەفۆنی لێنەکراوە و هیچ کاتێکیش سکاڵای نە لای ئێمە نە لای جەنابی وەزیر نەکردووە کە ئەو مافەی لێزەوت کرابێت بە پێچەوانەوە هەموو کارئاسانییەکی بۆ کراوە. لەلایەکی ترەوە بۆ چاکسازییەکەمان هەمیشە جێگەی شانازی بووە کە توانیومانە بەپێی توانا هەمو مافێکی سزادراوان و ڕاگیراوان فەراهەم بکەین وە هیچ کەسێک مافی سزادراوانی پێشێل نەکردووە، بەڵکو مامەڵەیەکی مرۆڤانە لەگەڵ هەمو کەیسەکان کراوە بێ جیاوازی نەتەوە و زمان و ئایین و ڕەنگ و ئینتیمای حیزبی بە شاهێدی ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان. لەکۆتاییدا بۆ هەموو لایەک دووپات دەکەینەوە ئەوەی تایبەت بێت بە چاکسازییەکەمان و بەپێی توانا ماف و ئازادی بەپێی یاسا بۆ هەمو ڕاگیراوا و سزادراوێک فەراهەمکراوە و چاکسازییەکەمان هەمیشە دەرگای واڵا بووە بۆ (دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ) و (فەرمانگەی داواکاریی گشتی) و هەمو ڕێکخراوە نێودەوڵەتی و ناوەخۆییەکان. (ڕاگەیاندنی چاکسازی ژنان و منداڵان/هەولێر)