شاخەوان عەبدوڵڵا: داوا لە سەرجەم جووتیارانی گوندەکانی سنووری سەرگەڕان دەکەم بچن دەغڵودانەکانیان بدوورنەوە

شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، لە راگەیەندراوێكدا داوا لە جووتیارانی سنووری سەرگەڕان دەكات بچن دەغڵودانەكانیان بدوورنەوە. جێگری سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، راگەیەندراوەكەی بە ناونیشانی چەند هەواڵ و زانیارییەک لەبارەی جوتیارانی گوندەکانی سەرگەران و کێشەی جووتیارانی تۆبزاوە و کێشەی خان خورما و رۆژنامەنووسانی کەرکووک و کێشەی خزمەتگوزاری لە گەڕەکە کوردییەکان، بڵاو كردووەتەوە. لە بەشێكی راگەیەندراوەكەدا هاتووە “داوا لە سەرجەم جووتیارانی پەلکانە و گابەلەکە و شناغە و سەربەشاخ و تەواوی ئەو گوندانەی سنووری سەرگەران دەکەم بچن دەغل و دانیان بدورنەوە و ئەو هێزەی رێگریی لێدەکردن لە ئەمرۆوە دەبێت هاوکارتان بێت و پارێزگاریشتان لێبکات لەسەر فەرمانی سەرۆکوەزیران کە بە سوپاسەوە لە دوای ئەوەی ئەو کێشەم لەگەڵ باس کرد دەستبەجێ بڕیاری هەڵگرتنی ئەو فشارانەی لەسەر جووتیارانی ئەو ناوچەیەدا.” ئەمەی خوارەوە دەقی راگەیەندراوەكەیە:- چەند هەواڵ و زانیارییەک لەبارەی جوتیارانی گوندەکانی سەرگەران و کێشەی جوتیارانی تۆبزاوەو کێشەی خان خورماو رۆژنامەنوسانی کەرکوکی و کێشەی خزمەتگوزاری لەگەرەکە کوردییەکان …. یەکەم / داوا لەسەرجەم جوتیارانی پەلکانەو گابەلەکەو شناغەو سەربەشاخ و تەواوی ئەو گوندانەی سنوری سەرگەران دەکەم بچن دەغل و دانیان بدورنەوەو ئەو هیزەی رێگری لێدەکردن لە ئەمرۆوە دەبیت هاوکارتان بێت و پارێزگاریشتان لێبکات لەسەر فەرمانی بەریز سەرۆک وەزیران کە بەسوپاسەوە لە دوای ئەوەی ئەو کێشەم لەگەل باسکرد دەست بەجێ بریاری هەلگرتنی ئەو فشارانەی لەسەر جوتیارانی ئەو ناوچەیەدا . دووەم / دەربارەی جوتیارانی گوندی تۆبزاوە و یایچی و دەوروبەری دوای ئەوەی سەرەتا فشارەکەمان راگرت دواجار نوسراوێکمان بەژمارە 340 ئاراستەی وەزارەتی شارەوانی کرد و داوامان کرد سەرجەم ئەو پرۆژانەی لەو ناوچانە ئەنجام دەدرێن ربگیرین ، بەسوپاسەوە وەزارەتی شارەوانی بەنوسراویان ژمارە ش.ن ٩٠٩ بۆ بەرێوەبەرایەتی گشتی شارەوانییەکان داوادەکات کار بەناوەرۆکی نوسراومان بکریت ، سێیەم / دەربارەی خان خورما وەزارەتی شارەوانی نوسرواێکی بەژمارە ش.ن ٩١٠ ئاراستەی بەرێوەبەرایەتی گشتی شارەوانییەکان کردوەو داوا دەکات کار بەناوەرۆکی نوسراوی ئیمە ژمارە ٣٠٩ بکریت کە رێگە چارەی گونجاوی تێدایە بۆ چارەسەرکردنی کێشەی دوکانداران و کاسبکارانی خان خورما . چوارەم / دەربارەی دابەش کردنی زەوی بەسەر رۆژنامەنوسان و بێ بەش کردنی بەشێکیان سبەی بەفەرمی نوسراومان دەگاتە وەزارەت بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانیان دوای پەیوەندی تەلەفۆنیمان لەگەل بەرێز وەزیری ئاوەدانکردنەوە . پێنجەم / لەبارەی گەیاندنی خزمەت گوازاری بۆ گەرەکە کوردییەکان بڕیارمان دا بەپێی ئەولەویەت پرۆژەکانی مەجاری و کارەبا و کۆنکریت لەهەموو ئەو گەرەکانەی کەپێش گەرانەوەی ئیمە خزمەت گوزاریان بۆ نەدەچو بەبیانوی تجاوز دەستی خزمەت گوازریان پێ بگات و چەندین پرۆژەشمان جێ بەجێ کردو ستافێکم لەنوسینگە راسپاردوە بۆ هەماهەنگی و راپەراندنی داواکاری هاولاتیان بەپیی ئیمکان ، شەشەم / دەربارەی موچەی چاودێری کۆمەلایەتی تەواوی ئەو هاولاتیانەی ناویان لە نوسینگەی ئیمە نوسیبو ناویان هاتوەتەوە و دواین لیست ٦٩٠ خیزانە و بەوەش دەکاتە ٢٥٠٠ خیزان کە ناویان گەراوەتەوە ، پەیوەندی لەگەل نوسینگە بکەن بۆ وەرگرتنی زانیاری .