ئافرەتێك لە گەرمیان بەهۆی ڕووداوێکی هاتوچۆوە گیانی لەدەست دا

ئەمشەوی دووشەممە لە ئەنجامی ڕووداوێکی هاتوچۆدا لە جۆری شێلان لە گردەگۆزینەی سەر بە قەزای کەلار، ئافرەتێكی تەمەن 60 ساڵ گیانی لەدەست دا و سێ کەسی تریش بریندار بوون. لە رووداوەكەدا، ماتۆڕسیکلێک کە دوو کەسی لەسەر بووە، لە ئافرەتێک و منداڵێک دەدات، بەهۆیەوە منداڵەکە و ئافرەتەکە لەگەڵ سەرنشین و شۆفێری ماتۆڕسیکلەکە بریندار بوون، دەستبەجێ بریندارەکان گەیەندرانە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لە کەلار، بەهۆی سەختی برینەکەیەوە یەکێک لە بریندارەکان کە ئافرەتە و لەدایکبووی (1963)ە، گیانی لەدەست دا، شۆفێری ماتۆڕسیکلەکەش بەهۆی سەختی برینەکەیەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی کرا.