ئەمشەو لە بەغدا خۆپیشاندانێكی گەورە دەستی پێ كرد

ئەمشەو لە بەغدای پایتەختی فیدراڵی خۆپیشاندانێكی گەورەی ناڕەزایی دەستی پێ كرد. ئەمشەو ژمارەیەكی زۆری مامۆستایان وانەبێژ ڕژانە سەر شەقامەكانی دەوروبەری دادگای ساحەی موزەفەر لە شاری سەدری بەغدا و چەندین تایەی ئۆتۆمبێلیان سوتاندووە و ڕێگە سەرەكییەكانیان گرتووە. لە خۆپیشاندانەكەدا مامۆستایانی وانەبێژ داوا لە حكوومەت دەكەن دایانمەزرێنن.