دەزگای خێرخوازیی بارزانی رێزلێنان دەبەخشێتە بەرێوەبەرایەتی رۆشنبیری و هونەریی سۆران

ئەمڕۆ سێشەممە شاندێكی دەزگای خێرخوازیی بارزانی، سەردانی بەرێوەبەرایەتی رۆشنبیری و هونەریی سۆرانیان كرد و رێزلێنانیان بە بەرێوەبەرایەتییەكە بەخشی. یوسف عومەر بەرێوەبەری رۆشنبیری و هونەریی سۆران، وێڕای بەخێرهێنانی شاندەكە رای گەیاند: “دەزگای خێرخوازیی بارزانی رۆڵێكی كاریگەر و بەرچاوی هەبووە لە خزمەتی تاك بەتاكی هاووڵاتییانی كوردستان و ئێستا بووەتە شكۆیەك بۆ نەتەوەی كورد، بە تایبەتی كە چالاكییەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی سنوورەكانی هەرێمی كوردستانی بەزاندووە و لە شارەكانی عێراق هاوكاری مرۆڤایەتی پێشكەش كردووە”. لای خۆیەوە نێچیرڤان عەبدولواحید گوانی سەرۆكی شاندەكە لۆگۆی رێزلێنانی بەخشیە بەرێوەبەری رۆشنبیری و هونەریی سۆران.