شارەزایەکی بواری کەشناسی رایگەیاند کە سبەی تاوە بارانی بەخوڕ و ھەورەبووسکە زیاتر دەبێت و لە هەندێک شوێنیش ئاستی ئاو بەرزدەبێتەوە. ئەمڕۆ هەینی 19/5/2023، ئاراس جەبار، شارەزای بواری کەشناسی بڵاویکردەوە: “سبەی شەمە 20/5/2023، لە ئەنجامی زیاتر قوڵبوونەوەی کاریگەری نزمەپاڵەپەستۆی باشووری ناوچەکە و ھاتنی شێ زیاتر بۆ ناوچەکانمان ئاسمانی ھەرێمی کوردستان بە درێژایی کاتەکان دەگۆرێت بۆ نیمچە ھەور و ھەوری تەواو لەگەڵ چالاکبوونی ھەورەبرووسکە و تاوە بارانی ناوبەناو لەسەر سەرجەم ناوچەکان کەھەندێ ناوچەش بەدیاری نەکراوی رێژەی بارانبارینی زیاتر ئەبێت تا بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو”. ئەوەشی خستووەتە روو: “پلەکانی گەرما بەڕاورد بە ئەمڕۆ بەجیاوازی ناوچەکان بەرێژەی 4 تا 8 پلە نزمدەبێتەوە، خێرایی با زۆربەی کاتەکان چالاک دەبێتە مامناوەند تا نیمچە بەھێز لەھەندێک کاتدا بەخێرای 20 – 40 کم/س”. هەروەها ئاماژەشی بەوەداوە کە سبەی بەرزترین پلەی گەرمی پێشبینیکراو بەم شێوەی خوارەوە دەبێت: – ھەولێر 28- سلێمانی 27- دھۆک 28- ھەڵەبجە 27- کەرکووک 31- گەرمیان 33
سبەی تاوە بارانی بەخوڕ و ھەورەبرووسکە زیاتر دەبێت
