پەرلەمانتارێکی خەڵکی پارێزگای کەرکووک ئاشکرای دەکات کە لە سایەی ئیدارەی کەرکووک لە وێستگەکانی کێشانی باری ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەکانی کەرکووک زیاتر لە پێنج ملیار دینار دزراوە. ئەمڕۆ شەممە 20ی 5ی 2023، ئەنجوومەنی عەرەبیی یەکگرتوو لە کەرکووک دەربارەی گەندەڵییەکی گەورە لە کەرکووک ڕاگەیاندنراوێکی بڵاو کردەوە کە تێیدا هاتووە: پەرلەمانتار، وەسفی عاسی، کە سەرۆکی بەرەی یەکگرتووی عەرەبییە لە کەرکووک گەندەڵییەکی گەورەی ئاشکرا کردووە کە لە وێستگەکانی کێشانی باری ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەکان زیاتر لە پێنج ملیار دینار درزراوە لەلایەن کەسانێکەوە بە هاوکاریی چەند لایەنێک و بڕی 10 هەزار دیناریان بە شێوەی نایاسایی لە هەر ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر لەو وێستگانە وەرگرتووە. ئەوەش خراوەتە ڕوو: ئەوەی کە کراوە و براوە دزییە و داوا لە سەرۆک وەزیرانی عێراق و دەستەی دەستپاکی و دیوانی چاودێریی دارایی دەکەین لەسەر ئەو دزییە بێنە سەر خەت و چوونە دەرەوە لەو کەسانە قەدەغە بکەن کە دەستیان لەو گەندەڵییەدا هەیە و هەموو پارەکەشیان لێ وەربگیرێتەوە.
لە وێستگەکانی کێشانی باری ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەکانی کەرکووک زیاتر لە پێنج ملیار دینار دزراوە
