ئه‌ندامێكی كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی پارتی دیموكراتی كوردستان، ئاماژه به‌وه ده‌كات، كه پێشتر به‌هۆی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه‌وه، ساڵێك هه‌ڵبژاردن دوا خرا، ئێستا ئیتر كاتی ئه‌وه‌یه، كه دوای كاراكردنه‌وه‌ی كۆمسیۆن لە لایەن پەرلەمانەوە، ئاماده‌كاری بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان بكرێت. مه‌ردان خدر، ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی پارتی دیموكراتی كوردستان، بۆ (باس‌نیوز) گوتی: ”دوای كاراكردنه‌وه‌ی كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی كوردستان به ده‌نگی 58 په‌رله‌مانتاری كوردستان، پیرۆزبایی له خه‌ڵكی كوردستان و دیموكراسیخوازان ده‌كه‌ین و داواكارین كه به‌زووترین كات ئاماده‌كاریی بكرێت بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن و ده‌ست بكرێت به ئاماده‌كاریی هه‌ڵبژاردن، كە لەبەر ئەو بیانوانەی هەندێك لایەن دەیانگرت ساڵێك هەڵبژاردن دوا خرا، ئێستا چیتر كاتی بیانووهێنانەوە نییە، ئەگەر هەر لایەنێك لە هەڵبژاردن دەترسێ، با بەفەرمی رایبگەیەنێ، ئەگینا نابێت چیتر بە هیچ پاساوێك هەڵبژاردن دوا بخرێت.“ ئه‌وه‌شی خسته روو: ”به‌هۆی براده‌رانی یه‌كێتییه‌وه ساڵێك هه‌ڵبژاردن دوا خراوه، چیتر موجامه‌له و موراعاتی دۆخه‌كه ناخوات، كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تییش لێمان قبووڵ ناكات و ده‌بێت هه‌ڵبژاردنه‌كان لە كاتی خۆیدا بكرێن.“