میدیا عێراقییه‌كان بڵاویان كرده‌وه، په‌یكه‌ری شێرێك كه له یه‌كێك له باخچه‌كانی به‌سره دروست كراوه و دانراوه، تێچووه‌كه‌ی 8 ملیار دیناری عێراقییه. په‌یكه‌ری شێره‌كه، له ته‌ل و دره‌خت دروست كراوه و قه‌باره‌كه‌ی نزیكه‌ی 2 مه‌تره و تێچووه‌كه‌ی 8 ملیار دیناره، ئه‌م بڕ پاره زۆره‌ش بۆ په‌یكه‌رێكی له‌و شێوه، بووه‌ته جێگه‌ی تووڕه‌یی و نیگه‌رانی خه‌ڵكی به‌سه‌ره و ده‌ڵێن: “دروستكردن و دانانی ئه‌م په‌یكه‌ره به‌و تێچووه زۆره، نه‌ك هه‌ر گه‌نده‌ڵییه، به‌ڵكو سووكایه‌تی كردنه به عه‌قڵیشمان.” هاوكات خه‌ڵك و چالاكوانانی مه‌ده‌نی به‌سره پێیان وایه، ده‌بێت ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی عێراق، له‌وباره‌یه‌وه لێكۆڵینه‌وه بكات و گه‌نده‌ڵكاران به سزا بگه‌یه‌نێت، چونكه ئه‌و په‌یكه‌ره هیچ تێچووه‌كی ئه‌وتۆی نییه و ته‌واوی ئه‌و تێچووه‌ی كه 8 ملیار دیناره، دزراوه و ده‌بێ بگهڕێندریتهوه و بۆ پرۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری خه‌رج بكرێت.