نێردەی تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق داوا لە لایەنە سیاسییه‌كانی هەرێمی کوردستان دەکات، هەرچی زووە چارەسەر بۆ کێشەکانی بەردەم هەڵبژاردن بدۆزنەوە و هەڵبژاردن بکەن. جینین هێنس پلاسخارت، لە تویتێکدا رایگەیاند، شه‌ڕی سیاسی نێوخۆیی له هه‌رێمی كوردستانی عێراق زۆر بێزاركه‌ره. نووسیوویه‌تیشی: “جارێكی دیكه داوا له هه‌موو لایه‌نه‌كان ده‌كه‌ین له به‌رژه‌وه‌ندی هەموو خه‌ڵك كار بكه‌ن و چاره‌سه‌ری هاوبه‌ش بۆ كێشه دیاره‌كانی به‌رده‌م هه‌ڵبژاردن به‌زووترین كات بدۆزنه‌وه.” ئاماژەی بە ئەوەش دا، هەڵبژاردنێك كه جێی باوەڕ و لە کاتی خۆیدا بێت، پێویستییەکی دیموکراتییە.