كه‌سێكی فێڵباز بۆ یه‌كه‌مجار له رێگه‌ی به كارهێنانی ته‌كنۆلۆژیای زیره‌كیی ده‌ستكرده‌وه بڕی 600 هه‌زار دۆلاری ئه‌مریكی له بازرگانێك ده‌دزێت. كه‌سێكی فێڵباز لە چین، تەکنۆلۆژیای زیرەکیی دەستکردی بەکارهێناوە بۆ گۆڕینی ڕوخساری خۆی، فێڵبازه‌كه رووخساری خۆی وەک رووخساری هاوڕێی كه‌سێكی بازرگان لێ كردووه و له‌ڕێگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كی ڤیدیۆییه‌وه هه‌ژمارێكی بانكی داوه به بازرگانه‌كه و داوای لێ كردووه كه بڕی 4،3 ملیۆن یوانی چینی كه ده‌كاته بڕی زیاتر له 600 هه‌زار دۆلاری بۆ ره‌وانه بكات، بازرگانه‌كه‌ش ئه‌و بڕه پاره‌ی خستووه‌ته سه‌ر هه‌ژماره بانكییه‌كه، بێ ئاگا له‌وه‌ی كه ئه‌و كه‌سه هاوڕێكه‌ی نییه، به‌ڵكو له رێگه‌ی زیره‌كیی ده‌ستكرده‌وه رووخساری خۆی گۆڕیوه.ئاژانسی هەواڵی فەرەنسی (AFP ) کە هەواڵەکەی بڵاوکردووەتەوە، ئاماژەی به‌وه‌ش كردووه، ئەو کەسە فێڵبازه‌ی كه به ڤیدیۆ قسەی لەگەڵ بازرگانه‌كه كردووه، تەکنۆلۆژیای زیرەکیی دەستکردی بەکارهێناوە بۆ دەستکاریکردنی سیماکانی دەموچاوی، بازرگانه‌كه له‌وباره‌یه‌وه گوتویه‌تی: “لە کاتی گفتوگۆ ڤیدیۆیه‌كه‌دا دەموچاو و ته‌نانه‌ت دەنگی کەسە فێڵبازه‌كه، هه‌مانشێوه‌ی رووخسار و ده‌نگی هاوڕێكه‌م بووه، بۆیه باوه‌ڕم پێ كرد و بڕه پاره‌كه‌م بۆ نارد، به‌ڵام دواتر زانیم كه هاوڕێكه‌م نییه و كه‌سێكی فێڵباز بووه و پاره‌كه‌ی دزیوم.”ئه‌مه‌ش ده‌بێته یه‌كه‌مین تاوان كه له رێگه‌ی ته‌كنۆلۆژیای زیره‌كی ده‌ستكرده‌وه ئه‌نجام درابێت. ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه كه شاره‌زایان پێشتر هۆشدارییان دابوو كه ته‌كنۆلۆژیای زیره‌كیی ده‌ستكرد له داهاتوودا ده‌كرێت بۆ مه‌به‌ستی تاوانكاریی به‌كاربهێندرێت.