لە كاتێكدا ئەركی نوێنەرانی هەرێمی كوردستان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، داكۆكیكردنە لە مافەكانی خەڵكی هەرێمی كوردستان، بەڵام نوێنەرانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە دژی مافەكانی خەڵكی هەرێمی كوردستان، دەنگیان داوە. ئێوارەی دوێنێ پێنجشەممە 25ی ئایاری 2023، لێژنەی دارایی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق گفتوگۆی لەبارەی هەردوو ماددەی 13 و 14ی پرۆژەیاسای بودجەی گشتیی فیدرالیی كرد كە تایبەتن بە ماف و شایستە داراییەكانی هەرێمی كوردستان، كەچی لە ڕوانگەیەكی دوژمنكارانەوە هەندێك بڕگە هەموار كراونەتەوە كە بە تەواوی لەدژی هەرێمی كوردستانن. لەمبارەیەوە خدر مهنتك، ئەندامی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق بە (باسنیوز)ی راگەیاند، بهداخهوه له كۆبوونهوهی لێژنهی دارایی، به پێچهوانهی رێككهوتنی سیاسیی نێوان هەردوو حكوومەتی هەرێمی كوردستان و عێراقی فیدرال، كۆمەڵێك پهرلهمانتار به ویستی خۆیان كۆمەڵێك برگه و ماددهیان زیاد كردووه كە دژی خەڵكی هەرێمی كوردستانە، بهڵام “ئهوهی جێگەی پرسیاره كه برادهرانی یهكێتی كه نوێنهریان لهو لێژنهیە ههیه، بەشدار بوون لە كۆبوونەوەكە و لهگهڵ نهیارانی گهلی كوردستان دهنگیان بەو ماددە و بڕگانە داوە لە دژی خەڵكی كوردستان!” بەپێی كۆنووسی كۆتایی هەموارەكە بێت كە وێنەیەكی لای (باسنیوز)ە، هەریەك لە هەرێمی كەمال ئاغا و نەرمین مەعرووف، نوێنەرانی یەكێتی لە لێژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق، دەنگیان بەو گۆڕانكارییانە داوە كە دژی مافەكانی خەڵكی كوردستانە. بەپێی بەدواداچوونی (باسنیوز)، نوێنەرانی یەكێتی لە كاتێكدا دەنگیان لە دژی مافەكانی خەڵكی كوردستان داوە، كەچی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا موزایەدەشیان بەسەر خەڵكەوە كردووە و د. نەرمین مەعرووف، یەكێك لە نوێنەرانی ئەو حزبە لە لێژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق، لە پێگەی خۆی بانگەشەی ئەوەی كردووە كە گوایە ئەوان لە خەمی خەڵك و هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستانن و بەڵێنیان بردۆتە سەر. لە لایەكی دیكەوە، لە بەرامبەر دەنگدانیان ئەو بڕگانەی كە دژی هەرێمی كوردستانە، یوسف الكلابی، سەرۆكی لێژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لە تویتێكدا سوپاسێكی زۆری یەكێتی كردووە، لە بەرامبەر بەشداریكردن لە دەنگدان بەو بڕگە و ماددانە كە دژی هەرێمی كوردستانە. جێگەی باسە نوێنەرانی هەرێمی كوردستان لە پارتی دیموكراتی كوردستان لە لێژنەی دارایی، وەك ناڕەزایی بەرامبەر بەو گۆڕانكارییانەی كە لە دژی هەرێمی كوردستان لە ماددەكاندا كران، كۆبوونەوەكەیان بایكۆت كردووە. پێشتر و لە ڕۆژی چوارشەممە 24ی 5ی 2023، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی، سەرۆك وەزیران و بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران، کۆبووەوە و تێیدا دوا پێشهاتەکانی پڕۆژەیاسای بودجە فیدراڵی بۆ ساڵانی 2023 و 2024 و 2025 وگفتوگۆکردن لەسەر ئەو ماددە و بڕگانەی پەیوەندیدارن بە شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان تاوتوێ كران کە لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لە 2023/5/2 هەندێک لە مادەکانی هەموار کرایەوە و لە ناویشیدا گۆڕانکاری لە ماددەی 12 و لابردنی ئەو دەستەواژەیەی مەترسی بوو لەسەر ناردنی شایستەی دارایی هەرێم. لە کۆبوونەوەکەدا ئاماژە بە هەوڵی چەند ئەندامێکی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق درا، کە هەوڵی هەموارکردنەوەی ماددەکانی 13 و 14یان دەدا و پێشنیارەکانیان دژی ماف و شایستەکانی هەرێمی کوردستانە کە ڕێککەوتنی لەسەر کراوە و لە لایەن ئەنجومەنی وەزیرانی هەردوو حکوومەتی هەرێم و فیدرال پەسەندکراون و لە چوارچێوەی ڕێکەوتنی 2023/4/4 و پڕۆژەیاسای بودجەی عێراق جێگیر کراون. لەمبارەیەوە ئەنجومەنی وەزیران بڕیاری دا کە شاندی دانوستانکار بەردەوام بێت لە پەیوەندی و هەماهەنگی لەگەڵ حکومەتی فیدڕاڵ و ئەندامانی ئەنجومەنی وەزیران و ئەنجومەنی نوێنەران لە فراکسیۆنە کوردستانییەکان بۆ ڕێگریکردن لە هەر هەوڵێک بە ئاراستەی پێشێلکردنی ماف و شایستەکانی هەرێم کە دەستوور جێگیری کردوون و لەناو ڕێککەوتنی نێوان هەردوو حکومەت و پڕۆژەیاسای بودجە ڕەنگیان داوەتەوە.