فراكسیۆنی پارتی: گۆڕانكارییه‌كانی ناو پرۆژه‌ یاسای بودجه‌ پیلانێكه‌ دژی هه‌رێمی كوردستان

فراكسیۆنی پارتی له‌ په‌رله‌مانی عێراق له‌باره‌ی ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ی له‌ پرۆژه‌ یاسای بودجه‌ی عێراق كران، راگه‌یاندراوێكی بڵاو كرده‌وه‌ و ده‌ڵێ: ئه‌م كاره‌ییه‌كێتی و نه‌یارانی هه‌رێمی كوردستان كردویانه‌ پیلانێكی ژه‌هراوییه‌ دژی هه‌رێمی كوردستان. دره‌نگانێ دوێنێ شه‌و 26/5/2023، فراكسیۆنی پارتی له‌ په‌رله‌مانی عێراق له‌باره‌ی ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ی له‌ پرۆژه‌ یاسای بودجه‌ی عێراق كران، راگه‌یاندراوێكی بڵاو كرده‌وه‌ و ده‌ڵێ: ئه‌م كاره‌ی یه‌كێتی و نه‌یارانی هه‌رێمی كوردستان كردویانه‌ پیلانێكی ژه‌هراوییه‌ دژی هه‌رێمی كوردستان و هیچی له‌ خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر كه‌متر نییه‌. ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ش ده‌قی راگه‌یاندراوه‌كه‌ی فراكسیۆنی پارتییه‌: بەداخەوە پێچەوانەی دەستور و پێچەوانەی ئەو دەقە نووسراوەی پرۆژە بودجەی عێراق بۆ ساڵانی (2023 و 2024 و 2025) کە لە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق و لە کۆبوونەوەی هاوپەیمانێتی بەڕێوەبردنی دەوڵەت ڕێکەوتنی لەسەر کرابوو، هەروەها پێچەوانەی ڕێکەوتنی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی عێراقی فیدراڵ ، کۆمەڵێک پەرلەمانتاری لایەنەکان دەنگیان بە زیاد کردنی هەندێک بڕگەی نوێ بۆ هەردوو مادەی (13 و 14) ی پرۆژە یاسای بودجە دا ، ئێمە لە فراکسیۆنی پارتی دژی ئەم نادادی و غەدرە گەورەیە دەوەستینەوە کە لە خەڵکی کوردستان دەکرێت و هەوڵەکانمان لە پێناو چەسپاندنی مافە ڕەواکانی گەلەکەمان بەگەڕ دەخەین .. ئەوەی بۆ ئێمە جێگەی سەرسوڕمانە یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، لە لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق، جارێکی تر وەک و تەنها حزبی کوردی دەنگی خۆی خستە پاڵ ئەو دەنگانەی کە دژی مافە یاسایی و دەستوریەکانی خەڵکی کوردستان وەستانەوە، بۆ ئەم دژ وەستانەوەشیان بەرامبەر مافە دەستوری و یاسایەکانی خەڵکی کوردستان دەیانەوێت پاسا و بەوە بهێننەوە گوایە پشتگیری گەڕانەوەی بەشێک لە مووچە پاشەکەوت کراوەکانی فەرمانبەرانی کوردستان دەکەن! ئەمە خۆڵکردنە چاوی خەڵکە و دەمانەوێت بۆ هەموو لایەکی ڕوونبکەینەوە کە ئەگەر یاسایی بودجە وەک و ئەوەی لە لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق یەکێتی نیشتیمانی و هەندێک لایەنی تر دەنگیان بۆ داوە تێبپەڕێت، ئەوا نەک پاشەکەوت ناگەڕێتەوە بەڵکو چارەنووسی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم و سەرجەم شایستە دارایەکانی هەرێمی کوردستان دەکەوێتە مەترسییەکی گەورەوە! هۆکاری یەکەمی پاشەکەوتکردنی بەشێک لە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بۆ بڕینی بودجەو شایستە دارایەکانی هەرێم لە لایەن بەغدادەوە دەگەڕێتەوە، بۆیە حکوومەتی هەرێمی کوردستان و ئێمەش لە فراکسیۆنی پارتی لە هەوڵی جدیدا بووین بۆ ئەوەی حکوومەتی عێراق پابەندێتی خۆی سەبارەت بە دانەوەی بەشێک لە مووچەی پاشەکەوت کراوی فەرمانبەرانی هەرێم جێبەجێبکات، وە لە حاڵەتێکدا ئەگەر حکوومەتی عێراقی فیدراڵ ئەم پابەندیە ئەخلاقیەی خۆیشی جێبەجێ نەکردایە ئەوە بەدڵنیاییەوە لە داهاتوو حکوومەتی هەرێم خۆی پلانی بۆ دانەوەی پاشەکەوتی فەرمانبەرانی هەرێم دەبوو. ئەمەی یەکێتی و نەیارانی هەرێمی کورستان کردویانە پیلانێکی ژەهراوییە دژی هەرێمی کوردستان و هیچی لە خیانەتی 16ی ئۆکتۆبەر کەمتر نییە