ئاسایشی هەولێر: بکوژ و تەقەکەرانی رووداوەکەی ئەمڕۆی هەولێری دەستگیر کرد

ئاسایشی هەولێر دەستگیرکردنی بکوژ و تەقەکەرانی رووداوەکەی ئەمڕۆی هەولێر لە گوندێکی سنووری خەلیفان راگەیاند. ئەمشەو یەکشەممە 28/5/2023، بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر بڵاویکردەوە: “بکوژ و تەقەکەرانی رووداوەکەی ئەمڕۆی هەولێر لە گوندی کەڵەکینی سەر بە شارۆچکەی خەلیفان لەلایەن هێزەکانمان و پۆلیس دەستگیر کران”. نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەكشەممە 28/5/2023، له‌ گه‌ڕه‌كی 32ی پارك، له‌ ترافیکلایتی نزیک پاسپۆرت، دەستڕێژی گولـلە لە دوو کەس کرا، یەکێکیان کوژرا و یەکێکیان برینداربوو.