فەرمانگەى کارگێڕی و دارایی ئەنجوومەنی وەزیران سێ ئۆتۆمبێلی حکوومی دەخاتە زیادکردنی ئاشکراوە

 فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاریی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، فرۆشتنی سێ ئۆتۆمبێلی زرێپۆرشی له‌لایه‌ن فه‌رمانگه‌ی كارگێڕیی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانه‌وه‌ ڕاگه‌یاند و مه‌رج و ڕێوشوێنه‌كانیشی بڵاو كرده‌وه‌.ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 30/5/2023، فه‌رمانگه‌ی میدیای و زانیاری، ڕاگه‌یاندراوێكی بڵاو كرده‌وه‌ و تێیدا هاتووه‌: فەرمانگەى کاروبارى کارگێڕی و دارایی سەر بە سەرۆکایەتیی دیوان لە ئەنجوومەنی وەزیران، بە ژمارە ٦٤٥٦ لە ڕێکەوتی ٢٥ى ئایارى ٢٠٢٣، زیادکردنێکی ئاشکرا بۆ سێ ئۆتۆمبێلی حکوومی لە جۆرى تۆیۆتا لاندكرووزەر (زرێپۆش) بۆ هاووڵاتییان ڕاگەیەندراوە. لە ئاگادارییەکەدا هاتووە: هاووڵاتییان ئاگادار دەکەینەوە، زیادکردنەکە لە ڕۆژى دووشەممە، ١٢ى ٦ى ٢٠٢٣، کاتژمێر ١٢ى نیوەڕۆ دەکرێت؛ هەر کەسێک خواستی بەشداریکردنی هەیە، سەردانی سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران، لیژنەى فرۆشتن و بەشی ئامێرەکان بکات، بە ڕەچاوکردنی ئەم خاڵانە؛ 1- دانانى بارمتەى یاسایی بە شێوەى چەکی پەسندکراو بە بڕی ٢٧ ملیۆن دینار. 2- ڕسومات و خەرجییەکانی بڵاوکردنەوەى ئەم ئاگادارییە دەکەوێتە ئەستۆى ئەو بەشدارەى زیادکردنەکە دەباتەوە. 3- فرۆشتنی ئۆتۆمبێلەکان بە شێوەى نەختینە (نەقد) دەبێت و دینارى عێراقی وەردەگیرێت. 4- کڕیار پێویستە لە ماوەی هەفتەیەک ئۆتۆمبێلەکان بگوازێتەوە. 5- دەبێت بەشداربوو مۆڵەتی ڕێگەپێدانی بەکارهێنانی ئەم جۆرە ئۆتۆمبێلانەى لەلایەن وەزارەتی ناوخۆوە هەبێت.