لە ناوچەی خاڵخاڵان، سنووری ناحیەی شوان سەر بە پارێزگای كەركووك، مێردمنداڵێك لەسەر ماتۆڕسكیل کەوتە خوارەوە، گیانی لەدەست دا. بەپێی زانیارییەكانی (باسنیوز)، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لە ناوچەی خاڵخاڵان مێردمنداڵێك بە ناوی ئارمەند ڕەوەند لەسەر ماتۆڕسكیل کەوتووەتە خوارەوە و بە سەختی بریندار بووە. ئەوەش زانراوە کە ئەو مێرمنداڵە ئەمڕۆ سێشەممە 30ی 5ی 2023، بەهۆی سەختیی برینەكەیەوە گیانی لەدەست دا. ناوچەی خاڵخاڵان دەكەوێتە سنووری ناحیەی شوان، سەر بە پارێزگای كەركووك، بەڵام لە ڕووی ئیدارییەوە سەر بە قەزای چەمچەماڵە.