وەزارەتی پەروەردەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان سەبارەت بە شوێنی هۆڵی تاقیكردنەوەكانی پۆلی 12 ئاگادارییەك بڵاو دەكاتەوە. ئەمەی خوارەوە دەقی ئاگادارییەكەیە:- ئاگادارى سەرجەم قوتابیان و خوێندکارانى قۆناغى 12ى ئامادەیى بە هەموو بەشەکانییەوە دەکەینەوە، لە رێگەى ئەو لینکەی خوارەوە بەپێى پارێزگاکان دەتوانن شوێن و هۆڵى تاقیکردنەوەکانی خولی یەکەم بزانن، بۆیە داوایان لێ دەکەین ڕۆژێک پێش ئەنجامدانى یەکەم تاقیکردنەوە کە لە ڕێکەوتى (3ی6ی2023) کاتژمێر (۷:٣٠)ى بەیانی ئەنجام دەدرێت، پێویستە قوتابیان سەردانى هۆڵەکانیان بکەن بۆ دڵنیابوون لە شوێن و ناوەکانیان بۆ ئەنجامدانى تاقیکردنەوەکانی خولی یەکەم. كلیك لێرە بكە
ئاگادارییەك لە وەزارەتی پەروەردەوە بۆ قوتابیانی پۆلی 12ی ئامادەیی
