بەڕێوەبەری ناحیەی باتیلی ڕایگەیاند، ئەم ساڵ بە گوژمەی هەشت ملیار دینار ژمارەیەک پرۆژەی خزمەتگوزاری لە ناحیەی باتیلی جێبەجێ دەکرێت. ئەیسەر جەرجیس، بەڕێوەبەری ناحیەی باتیلی، سەر بە قەزای سێمێل، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: ”ئەمساڵ پلانێکی باش بە گوژمەی هەشت ملیار دینار بۆ جێبەجێکردنی ژمارەیەک پرۆژەی خزمەتگوزاری لە ناحیەی باتیلی دانرا و بۆ پارێزگای دهۆک ڕەوانە کراوە و ئێمە چاوەڕێین ئەو پرۆژانە جێبەجێ بکرێن و ئێستا حەوت پرۆژە لەلایەن حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە جێبەجێ دەکرێن کە دروستکردنی ڕێگای ژمارەیەک گوند و شەقامەکانی ناوەندی ناحیەی باتیلی و نۆژەنکردنەوەی قوتابخانەکان کە ئەو پرۆژانە بە گوژمەی ملیاران دینار جێبەجێ دەکرێن.” ئاشکرایشی کرد: ”ئەمساڵ لە سێکتەرەکانی تەندروستی و کشتوکاڵ و قوتابخانە و کارەبا و شارەوانی ژمارەیەک پرۆژەی خزمەتگوزاری لە ناحیەی باتیلی جێبەجێ دەکرێن و ئەو هەوڵانەش بەردەوام دەبن.
بە گوژمەی هەشت ملیار دینار ژمارەیەک پرۆژە لە ناحیەی باتیلی جێبەجێ دەکرێت
