ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر ڕایگەیاند، ئەمڕۆ یەکەم کۆبوونەوەی پارێزگارەکان و سەرپەرشتی ئیدارە سەربەخۆکانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ پارێزگارەکانی ورمێ و سنە و کرماشان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە بەشداریی تیمی هەردوولا لە هەموو لایەنە پەیوەندیدارە و بە ئامادەبوونی وەزیری ناوخۆی کۆماری ئیسلامیی ئێران و جێگری وەزیری دەرەوە و ژمارەیەک لە پەرلەمانتارانی ناوچەکە بەڕێوە چوو. پارێزگاری هەولێر گوتیشی: لە دیدارەکەدا باس لە پەیوەندیی هەرێمی کوردستان لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران و پەیوەندیی پارێزگارەکانی هەردوولا پێکەوە کرا و جەخت لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکان کرایەوە.