له رانیه، شیشێكی ئاسن به سكی كه‌سێكدا ده‌چێ و له نه‌خۆشخانه‌ی شاره‌كه به نه‌شته‌رگه‌ری بۆی ده‌رده‌هێنن و له مردن رزگاری ده‌كه‌ن. ئه‌مڕۆ شه‌ممه 3/6/2023، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی ته‌ندروستی رانیه رایگه‌یاند، “به ئه‌نجامدانی نەشتەرگەرییه‌ك، شیشێکى 16 سانتیمەترى لە سکى هاوڵاتییەک دەرهێنرا و له مردن رزگا كرا.” روونیشی كردووه‌ته‌وه، ئه‌و كه‌سه، له كاتی کەوتنیدا، شیشێك چووه بە سکیدا، دوای بردنی بۆ نەخۆشخانەى فێرکاریى رانیە و له لایه‌ن پزیشكه‌كانه‌وه نەشتەرگەریى بۆکراوه و توانراوه شیشێکى 16سم، لە سکى دەربهێنن. ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، هاووڵاتییەكه تەمەنی 45 ساڵه و دوای نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه، ئێستا ته‌ندروستی باشه و جێگیره.
رانیه.. كه‌سێك شیشێك به سكیدا ده‌چێ و به نه‌شته‌رگه‌ری بۆی ده‌رده‌هێنن
