ئەمڕۆ لە شاری هەولێر بە ئامادەبوونی زیاتر لە 200 پزیشکی پسپۆڕی ئێسک و شکان لە سەرانسەری جیهانەوە، کۆڕبەندی زانستیی ئێسک و شکان بەڕێوە چوو. لە کۆڕبەندەکەدا د. نەوزاد جاف، ئەندامی بۆردی جیهانیی پزیشکانی ئێسک و شکان گوتی: ئەم کۆڕبەندە بۆ باسکردنی دواین هەنگاوەکانی پسپۆڕیەتیی زانستیی ئێسک و شکان کە ئێستا لە جیهاندا پەیڕەو دەکرێت، دەمانەوێ کارێکی وەها بکەین ئەو ئەزموون و داهێنان و تێژینەوانە بگەنە کوردستان. گوتیشی: لە هەرێمی کوردستان باشترین پزیکشی پسپۆڕمان هەیە کە ڕۆڵ دەبینن لە ڕاگرتنی پێوەری سەلامەتیی کۆمەڵایەتی و ئەوەش جێی سەرنجی ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانییە و حکوومەتی هەرێمی کوردستانیش زۆرترین ئاسانکاری بۆ بوارەکانی زانستی پزیشکی ڕەخساندووە تا سوودی بۆ کۆمەڵگەی کوردستانی و ئاستی خزمەتگوزارییەکان هەبێت.