تەرمی گەنجە خنكاوەكەی هەولێر لە ڕووباری گەلی عەلیبەگ دۆزرایەوە

ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو دوو برای شاری هەولێر لە كاتی گەشتكردنیان لە ڕووباری گەلی عەلی بەگ خنكان، ئەوكات تەرمی یەكێكیان دۆزرایەوە، دوای سێ‌ ڕۆژ گەڕان توانرا تەرمی ئەوەی دیكەش بدۆزرێتەوە. ڕائید ڕەوەند مەغدید هاودیانی، وتەبێژی بەرگریی شارستانیی سۆران، دوای كاتژمێر 5:00ی ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە 15/6/2023 دوو هاووڵاتیی برای یەكتر بە ناوەكانی هەڵوێست شاكر، لەدایكبووی 1997 و مەبەست شاكر، لەدایكبووی 1998، دانیشتووی شاری هەولێر گەڕەكی فەرمانبەران، بە مەبەستی گەشت و سەیران، ڕوویان لە دەڤەری سۆران كردبوو، كەچی بەداخەوە دووچاری ڕووداوی خنكان بوونەوە”. گوتیشی: دەستبەجێ تیمەكانی مەلەوانیی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیمان گەیشتنە شوێنی ڕووداوەكە و دەستیان كرد بە گەڕان، دوای یەك كاتژمێر توانرا تەرمی مەبەست شاكر بدۆزرێتەوە و دوای سێ‌ ڕۆژیش، ئەمڕۆ شەممە 16/6/2023 بە دووریی نزیكەی 300 مەتر لە شوێنی ڕووداوەكە تەرمی هەڵوێست شاكر دۆزرایەوە و ڕەوانەی پزیشكیی دادی سۆران كرا.