سبەینێ وادەی جەژنی قوربان دیاری دەكرێت

وەزارەتی دادی سعودیە، ئاشكرای دەكات سبەی وادەی یەكەم رۆژی جەژنی قوربان دیاری دەكرێت. لە راگەیاندراوێكدا وەزارەتی دادی سعودیە بڵاویكردەوە: “بە لەبەرچاوگرتنی بڕیاری دادگای باڵا کە هاوتایە لەگەڵ 21ی5ی2023 کە یەکەم ڕۆژی مانگی زولقەعدە بووە، دادگا داوا لە سەرجەم موسڵمانانی وڵات دەکات کە سبەینێ یەکشەممە کە 29ی11ی1444ی کۆچییە تێبینی بینینی مانگی نوێ بکەن”. ئاماژە بەوەش كراوە: “دادگای باڵا داوادەکات هەرکەسێک مانگی بینی دادگا ئاگادار بکاتەوە یاخود لیژنەی پەیوەندیدار ئاگاداربکاتەوە بۆ ئەوەی بڕیار لەسەر دیاریکردنی یەکەم ڕۆژی جەژنی قوربان بدرێت.” پێشتر سەنتەری فەلەكی نێودەوڵەتی كە بارەگاكەی لە ئەبوزەبییە، ئاشكرای كرد بوو، 19ی6ی2023، یەكە رۆژی مانگی (زولحیجەیە) و 27ی6 رۆژی (عەرەفە)یە و 28ی6 یەكەم رۆژی جەژنی قوربانە.