ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە 19ی 6ی 2023، لە پڕۆژەی ئاوی قەزای دووبزی سەر بە پارێزگای كەركووك گەنجێكی كورد خنكا. موقەدەم هەڤاڵ محەمەد، ئەفسەری بەشی لێكۆڵینەوەی بنكەی پۆلیسی ناحییەی پردێی سەر بە قەزای دووبز، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: “لە پڕۆژەی ئاوی دووبز لە نمرە هەشت، گەنجێك خنكا.”گوتیشی: “پەیوەندییان بە ئێمەوە كرد بۆ ئەوەی تیمی مەلەوانی پۆلیسی دەریاوانی لە پردێوە ڕەوانە بكەین بە مەبەستی دەرهێنانی تەرمی ئەو گەنجە، ئێمەش پۆلیسی دەریاوانیمان نارد بۆ شوێنی ڕووداوەكە تاكوو تەرمەكە لەناو ئاوەكە دەربكەن.” بەپێی زانیارییەكانی (باسنیوز) گەنجەكە ناوی كاروان وەلییە و تەمەنی 33 ساڵە و لەو پڕۆژەیەی ئاوی دووبز خنكاوە.