ئەمشەو هێزێكی ئەمنیی گەورە لەناو شاری بەسرا بڵاو كرایەوە، ئەمەش دوای ئەوەی لە شەوی دووشەممەوە شەڕ و پێكدادانی چەكداری شارەكەی گرتبووەوە و تا ئەمشەو بەردەوام بوو. میدیاكانی عێراق بڵاویان كردەوە دوای ئەنجامدانی نمایشی سەربازی لەلایەن میلیشیاكانی شیعەوە لە بەسرا، شەڕ و پێكدادان شارەكەی گرتەوە. لەمبارەیەوە عەلی شیاع گوتەبێژ بە ناوی پۆلیسی بەسرا بە میدیاكانی وڵاتەكەی راگەیاندووە كە باری لەناكاوی ئەمنی لە بەسرا راگەیاندراوە بۆ گەڕاندنەوەی سەقامگیریی بۆ شارەكە.
سێ شەوە لە بەسرا شەڕە و هێزێكی ئەمنیی زۆر لە شارەكەدا بڵاو كراونەتەوە
