بەوێنە.. سروشتی كوردستان بە کامێرای فۆتۆگرافەرێكی باڵەكایەتی

 گەنجە فۆتۆگرافەرێكی سنووری ناحیەی قەسرێ،‌ سەر بە قەزای چۆمان، لە دەڤەری باڵەكایەتی، بە وێنە سەرەنجڕاكێشەكانی جوانیی ناوچەكە و سروشتی كوردستان نیشان دەدات. هیوا قەسرەیی، گەنجێكی فۆتۆگرافەری دەڤەری باڵەكایەتییە، توانیویەتی لە ڕێگەی  گرتنی وێنەكانییەوە سروشتی جوان و ناوازەی دەڤەرەكە نیشان بدات و بۆ (باسنیوز) دەڵێت: خۆشەویستیم بۆ خاك و سروشتی ناوچەكە هۆكارێك بووە، كە ڕۆژانە ڕوو بكەمە شارۆچكە و گوند و ناوچە شاخاوییەكانی سنووری قەزای چۆمان، بە کامێراكەم گەلێک وێنەی جیا جیای سروشتی ناوچەكە بچركێنم”. ئەم گەنجە فۆتۆگرافەرە دەشڵێت: هاندانی خەڵک و سەرسامبوونیان بە فۆتۆكانم، هۆكارێكە كە زیاتر پەرە بەم كارەم بدەم، كاتێكیش ڕوو لەناو سروشت دەكەم هەست بە خۆشی و ئارامییەكی زۆر دەكەم.