ئه‌ندامێكی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی كه‌ركووك – گه‌رمیانی پارتی دیموكراتی كوردستان، وه‌ڵامی ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان دەداتەوە و وەبیری دێنێتەوە كە سەرپەرشتیی خیانەتەكەی ئەم دواییەی یەكێتی لە بەغدا بۆ دابییەشكردنی كوردستان و بەدەستەوەدانی سلێمانی، لەژێر ناوی یاسای بودجەی گشتیی سێ ساڵەی عێراقی كردووە. خالید شوانی، وەزیری دادی عێراق، لە لێدوانێكیدا كە لەمیانی كۆبوونەوەی گرووپێكی بچووك بە ناوی (ستاندارد) پێشكەشی كرد كە لە لایەن یەكێتی و هەندێك حزبی ئیسلامییەوە پشتیوانی دەكرێت، هێرشێكی ناڕەوای كردە سەر هەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستان. لە بەرامبەردا د. فه‌هاد كه‌ركووكی، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی كه‌ركووك – گه‌رمیانی پارتی، بۆ (باس‌نیوز) گوتی: ”خالید شوانی، ئەندازیاری خیانەتەكەی ئەمجارەی یەكێتی بوو، بۆ لەتكردنی هەڕیمی كوردستان و رادەستكردنی سلێمانی، بەڵام دیسان شكستیان هێنا، ئه‌و سه‌رده‌سته‌ی خۆفرۆشانی یه‌كێتی بوو له په‌رله‌مانی عێراق و ئه‌ندازیاری فرۆشتنی سلێمانی بوو، له 16ی ئۆكتۆبه‌ریش خیانه‌تی كرد، به‌ڵام له‌بنه‌وه بوو، چونكه ده‌یزانی پۆست له داهاتوودا وه‌رده‌گرێت، ده‌نا ئه‌مه یه‌كێك له خۆفرۆشانی كه‌ركووك بوو، به‌ته‌حه‌داوه دەڵێم ئێستا بچێته بازاڕی كه‌ركووك، ته‌ماته‌بارانی ده‌كه‌ن و لووتی ده‌شكێنن.“ ڕوونیشی كردەوە: ”ئەو قسانەی خالید شوانی لە دەزگایەكی زۆر بچووك بە ناوی (ستاندەر)، نیشانەی ئەوەیە، كە ئەو دەزگایە سەر بە یەكێتییە، بۆیە بەردەوام دەزگاكە و بەرپرسەكەی دژایەتیی كورد و كوردستان دەكات، بەداخەوە ئەوانە بەشێكن لەو گرووپەی كە لە چوارچێوەی میدیای ئیرهابی فكریی ناوچەكانی بن دەستی هێزە ئەمنییەكانی یەكێتی، كار لە دژی حكوومەتی هەرێمی كوردستان دەكەن و بایەخ بە خیتابی كەسانی خیانەتكار و خۆفرۆش دەدەن.“ ئەو ئه‌ندامەی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی كه‌ركووك – گه‌رمیانی پارتی، داوای لە خالید شوانی كرد، لە بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆكی حزبەكەی بپرسێت: كێ بوو وای كرد پێشمەرگە لەجیاتی ئەوەی لە سنووری حەمرین بێت، بۆ ناوچەكانی ئێستا پاشەكشە بكات؟ مەگەر ئەوان نەبوون خیانەتی 16ی ئۆكتۆبەریان كرد؟ مه‌گه‌ر ئه‌وان نه‌بوون ناوچەكانیان رادەست كرد و كه‌وتنه پێش ده‌بابه‌ی عێراق و ویستیان هه‌ولێریش داگیر بكه‌ن؟ قسەكانی خالید شوانی لە دژی هەولێر، پاش ئەوە دێت كە یەكێتی لە چوارچێوەی دەنگدان بە یاسای بودجەی گشتیی سێ ساڵەی عێراقدا، هەوڵی جیاكردنەوە و فرۆشتنی سلێمانیی دا.