لە دهۆک پێشانگای پیشەسازی و بازرگانیی کۆمپانیاکانی پارێزگای ورمێی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەکرێتەوە

سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازیی پارێزگای دهۆک ڕایگەیاند، پێشانگای پیشەسازی و بازرگانیی کۆمپانیاکانی پارێزگای ورمێی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە دهۆک دەکرێتەوە و ئێستا شاندێکی سەرمایەداری و بازرگانیی ئێرانی لە دهۆکن. ئەیاد حەسەن، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازیی پارێزگای دهۆک، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: ”سەرۆکی ژووری هاوکاریی ورمێ لەگەڵ شاندێکی کۆمپانیاکان و وەبەرهێنەرانی پارێزگای ورمێ هاتوونەتە پارێزگای دهۆک بۆ کارکردن لەسەر کردنەوەی پێنجەمین پێشانگای پیشەسازی و بازرگانیی کۆمپانیاکانی پارێزگای ورمێ لە دهۆک.” ئاشکرایشی کرد: ”پەیوەندیی بازرگانی و پیشەسازی و ئابووری و کولتووری لە نێوان هەرێمی کوردستان و دەوڵەتی ئێران، بەتایبەتی لە نێوان پارێزگای دهۆک و پارێزگای ورمێدا هەیە و هەوڵ دەدرێت پەرە بە پەیوەندییەکان بدرێت.”