كارەبای فڕۆكەخانەی بەغدا بە تەواوی بڕا

بەپێی راگەیاندراوێكی فەرمیی ئیدارەی فڕۆكەخانەی بەغدا، كارەبای فڕۆكەخانەكە بە تەواوی بڕاوە.لە ڕاگەیاندراوەكەدا ئاماژە بەوە دراوە كە هۆكاری بڕانی كارەباكە، بەهۆی فشارەكانی سەر هێڵی كارەباكەیانەوە بووە و لەگەڵ وەزارەتی كارەبای عێراق لەسەر هێڵن بۆ ئەوەی “بەو خێراییەی لە توانادایە” گرفتەكە چارەسەر بكەن، بەڵام هیچ وادەیەك بۆ گەڕاندنەوەی كارەباكە دیاری نەكراوە.ئەمە لە كاتێكدایە كە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا دەیان كێشەی دیكەشی هەیە كە سەرجەم كێشەكان وایانكردووە گەشتیاران ئەگەر ناچار نەبن، حەز بە گەشتكردن لە ڕێگەی ئەو فڕۆكەخانەیەوە نەكەن.