خۆپیشاندانێكی بەرفرەوانی حەشدی شەعبی لە بەغدا، دژی بڕیارێکی ئەمریکا دەستی پێ كرد

ئەمڕۆ هەینی به‌هۆى داواکارییەکی ئه‌مریكا بۆ ده‌ستگیركردنى 11 کەس لە عێراق، كه‌ به‌شێكیان فەرماندەن لە میلیشیاكانی حه‌شدى شه‌عبی، خۆپیشاندانی بەرفرەوان و گرژی لە بەغدای پایتەختی فیدراڵی دروست بووه. ‌میدیاكانی عێراق بڵاویان كردەوە كە هەموو هاتووچۆیەک له‌ ناوچه‌ى سه‌وزى به‌غدا ڕاگیراوه‌، تەنها ئەو کەسانە دەتوانن بچنە نێو ناوچەی سەوزەوە کە هەڵگری باجی تایبەتن بۆ تێپەڕبوون. هەر ئەم ئێوارەیە دوای بڵاوبوونەوەی بڕیارەکەی ئەمریکا، به‌شێك له‌ هێزه‌كان و لایه‌نگرانى حه‌شدى شه‌عبى لە نزیک ناوچەی سەوز دەستیان بە خۆپیشاندان کرد، دواتر بۆ رێگریکردن لە ئەگەری روودانی گرژی و ئاڵۆزی، هێزێکی زۆری سوپای عێراق و پۆلیس لە نزیک ناوچەی سەوز بڵاوەیان پێ کرا.