وڵاتانی ئەورووپا خۆیان بۆ هاتنی (پاسه‌وانی دۆزه‌خ) ئاماده ده‌كه‌ن، كه به رووداوێكی مێژوویی و مه‌ترسیدار وه‌سفی ده‌كه‌ن. ئه‌مڕۆ هه‌ینی 14/7/2023، ناوه‌نده‌كانی كه‌شناسی له ئه‌ورووپا، ئاشكرایان كرد، شه‌پۆلێكی گه‌رما له سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتووه‌وه ده‌ست پێ ده‌كات و له به‌شێك له وڵاتانی ئەوروپا گەرمترین پلەی گەرما تۆمار ده‌کرێت، هۆشدارییش ده‌ده‌ن، کە ئەگەری هەیە پله‌ی گەرما له ئه‌ورووپا بگاتە 48 پلەی سەدی و مەترسی لەسەر خەڵک و ئاژەڵ و بەروبوومه كشتوكاڵییه‌كان دروست دەکات. شاره‌زا ئه‌ورووپییه‌كانی كه‌شوهه‌وا، باسیان له‌وه‌ش كردووه، “ئێستا كیشوه‌ری ئه‌ورووپا، كه‌وتووه‌ته ژێر چنگی (Cerberus)، كه له ئه‌فسانه‌ی یۆنانیدا به “پاسه‌وانی دۆزەخ”ناسراوه! ئاماژه‌یان به‌وه‌ش كردووه، وڵاتانی ئیسپانیا، ئیتاڵیا، یۆنان و تورکیاش زۆرترین كاریگه‌ریی ئه‌و شه‌پۆله گه‌رمایه‌یان له‌سه‌ر ده‌بێت و داوایان كردووه هاووڵاتیانی ئه‌و ناوچانه له‌وماوه‌یه‌دا بچنه ناوچه فێنكه‌كان و خۆیان له تیشكی خۆر و كاریگه‌رییه‌كانی ئه‌و شه‌پۆلی گه‌رمایه بپارێزن.