ئەندامێکی لێژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق رایدەگەیەنێت، چەند بڕگەیەک لە مادەکانی (١١ و ١٢ و ١٣)ی تایبەت بە پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجە هەیە، شێوازی داڕشتنیان پێچەوانەی دەستوورە و یاسایی نین و پێویستە بگۆڕدرێن، بۆیە حكوومەتی هەرێم لە دادگای فیدراڵی سكاڵای پێشكە كردووە. د.خەلیل دۆسکی، ئەندامی لێژنەی داریی لە پەرلەمانی عێراق بە (باسنیوز)ی راگەیاند: ”هەندێک لەو بڕگانەی لە مادەکانی ١١ و ١٢ و ١٣ ی تایبەت بە پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەدا هەیە، ئێمە دەبینین پێچەوانەی دەستوورە و شێوازی داڕشتنی یاسایی نییە، لەبەر ئەوە پێویستە بگۆڕدرێن، یان دادگای فیدراڵی تەدەخولیان تیا بکات، بۆیە حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەسەر ئەو بڕگانە، سکاڵای لە دادگای باڵای فیدراڵی تۆمار کردووە. ئەوەشی خستە روو کە حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ حکوومەتی فیدراڵی رەشنووس و رێککەوتنێکی سیاسییان هەیە، واتە بەرنامەیەکی حکوومی هەیە، بەڵام هەندێک بڕگە لە مادەکانی تایبەت بە هەرێمی کوردستان گۆڕاون کە ئێمە و حکومەتی بەغداش دەیبینین پێچەوانەی ئەوەن کە کراوە، بۆیە ئێمە تانەمان لێ داوە، دەبێت ئەو بڕگانە بەپێی یاسا رێک بخرێن نەک بەپێی میزاجی سیاسی.
پەرلەمانتارێك: حکوومەتی هەرێم لە دادگای فیدراڵی سکاڵای دژی هەندێک بڕگەی بودجە تۆمار کردووە
