به‌رپرسێكی دیكه‌ی عێراق كه تۆمه‌تباره به گه‌نده‌ڵی فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی بۆ ده‌رچوو و بۆ ده‌ره‌وه‌ی عێراق هه‌ڵات.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 16/7/2023، بەشی لێکۆڵینەوە لە ده‌سته‌ی گشتیی دەستپاکی عێراق ڕایگەیاند، “فەرمانی دەستگیرکردن بۆ سەرۆکی پێشووی ئەنجوومەنی پارێزگای نەجەف دەرچووە، بەهۆی ئەوەی پۆست و ده‌سه‌ڵاته‌كانی خۆی بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی تایبه‌تی به‌كار هێناوه.”
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، لێکۆڵینەوە له‌باره‌ی دۆسیه‌ی ناوبراو كراوه و ڕەوانەی دەسەڵاتی دادوەری کراوه، به‌و هۆیه‌شه‌وه دادگای لێکۆڵینەوەی دووەمی کەرخ، فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ سەرۆکی پێشووی ئەنجوومەنی پارێزگای نەجەف دەرکردووە.
روونیشی كردووه‌ته‌وه، یه‌كێك له دۆسیه‌كان، بابه‌تی به‌هه‌ده‌ردانی پاره و گه‌نده‌ڵییه له به‌شی چاککردنه‌وه له فڕۆکه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی نه‌جه‌ف، كه تۆمه‌تباره‌ی ناوبرا و پێشتر سه‌رۆكی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رانی فڕۆكه‌خانه‌كه بووه.
ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، لەسەر بنەمای بڕگەکانی مادەی (331)ی یاسای سزادانی عێراق، فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی بۆ ده‌رچووه، به‌ڵام ئێستا ناوبراو بۆ ده‌ره‌وه‌ی عێراق هه‌ڵاتووه.