دوای ئەوەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاری دا کە دەرماڵە بۆ قوتابییانی زانکۆ و پەیمانگان خەرج بکرێت. ئەمڕۆ دەرماڵەی سێ مانگی قوتابییانی زانکۆی سەلاحەددین دابەش دەکرێت. سامان عەبەڵڵا، بەرپرسی ڕاگەیاندنی زانکۆی سەلاحەددین بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: سەرجەم قوتابییانی زانکۆی سەلاحەددین ئاگادار دەکەینەوە دەتوانن لە ئەمڕۆوە ڕێکەوتی 23/7/2023 سەردانی یەکەی ژمێریاریی کۆلێژەکانیان بکەن بۆ وەرگرتنی دەرماڵەی سێ مانگ بە یەکەوە. گوتیشی: ئەم بڕە پارەیە تەنها بە یەک ڕۆژ دابەش ناکرێت، بەڵکوو ڕۆژانە لە ڕێی ژمێریاریی کولێژاکانەوە بەردەوام دەبێت و تا یەک قوتابی مابێت ئەوان دەوامی خۆیان دەکەن، بۆیە پێویست ناکات قوتابییان بکەونە دڵەڕاوکی و پەلە بکەن لە وەرگرتنی بە یەک ڕۆژ.