به بڕیاری وهزیری شارهوانی و گهشتوگوزار، بڕی ملیارێك و 18 ملیۆن دینار بۆ پڕۆژهی خزمهتگوزاریی سنووری شارهوانیی خانكێ تهرخان كرا. ئهمڕۆ دووشهممه 24/7/2023، وهزارهتی شارهوانی بڵاوی كردهوه، ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار لە فەرمانێكی وەزاریدا، ڕەزامەندیی نیشان دا لەسەر خەرجكردنی زیاتر لە ملیارێك و 18 ملیۆن دینار بە مەبەستی جێبەجێكردنی پڕۆژەی خزمەتگوزاری لە سنووری شارەوانیی خانكێ. ئەو گوژمەیە لەسەر ڕێژەی 100%ی داهاتی فرۆشتنی زەویی ڕوكنی شارەوانی، سەرۆكایەتیی شارەوانیی خانكێ لەسەر پلانی ساڵی 2023 بۆ جێبەجێكردنی پرۆژەی دروستكردنی شەقامی ناوخۆیی لە خانكێ لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی دهۆك. ئەو پرۆژەیە كاریگەریی زۆری لەسەر بەرزكردنەوەی ئاستی خزمەتگوزارییەكانی سنووری شارەوانییەكە دەبێت و هاوكات ئاسانكاری بۆ هاتوچۆی شۆفێران و دانیشتووانی سنوورەكە دەكات.