دادگای فیدراڵی عێراق، سكاڵای فه‌رمانبه‌رێكی وه‌زاره‌تی كاره‌بای له‌سه‌ر وه‌زیری كاره‌بای حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕه‌ت كرده‌وه. ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ڕایگه‌یاند: دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق لە دانیشتنی رۆژی (2023/7/23)، سکاڵای (خالید محەممەد رەشید) فەرمانبەری خانەنشینکراوی وەزارەتی کارەبا لە سلێمانی، لەسەر کەمال محەمەد ساڵح وەزیری کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕەت کردەوە. ئاماژه به‌وه كراوه، بەپێی بڕیاری دادگا، دۆسیەکە پەیوەندی بە وەزیری کارەباوە نییە. هەربۆیە رەت کراوەتەوە. سکاڵای ئه‌و فه‌رمانبه‌ره خانه‌نشینه، لەبارەی پرسی چۆڵکردنی خانووەکانی میری لە سلێمانی بووە.