حكوومەت، پلاتفۆرمی بەدواداچوونی ئەلیکترۆنیی بۆ نووسراوە فەرمییەکان كردەوە

ئەمڕۆ پێنجشەممە، حكوومەتی هەرێمی كوردستان كردنەوەی پلاتفۆرمی بەدواداچوونی ئەلیکترۆنیی بۆ نووسراوە فەرمییەکانی وەزارەتی پەروەردەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕاگەیاند. لە ڕێگەی ئەم پلاتفۆرمە نوێیەوە، لەمەودوا پێویست ناکات هاووڵاتییان سەردانی دیوانی وەزارەت بکەن بۆ بەدواداچوونی مامەڵەکانیان، چونکە ئیمزای نووسراوەکان و نووسینی پەراوێزەکانیش کراونەتە ئەلیکترۆنی. پلاتفۆرمەكە بە شێوەیەكە كە لە ڕێگای لینکێكەوە دەتواندرێ ژمارەی نووسراو و ژمارەی مۆبایل بنووسرێ، تا بزاندرێ نووسراوەکە بە کوێ گەیشتووە لە دیوانی وەزارەتی پەروەردە.‌ كلیك لێرە بكە بۆ كردنەوەی پلاتفۆرمەكە