مافپەروەرێک ئاماژه به‌وه ده‌كات، ئه‌وه‌ی له سلێمانی كراوه زۆر ترسناكه، چونكه ناكرێت هه‌زاران كه‌س له شارێك له سپیكردنه‌وه‌ی پاره له دژی ئه‌مه‌ریكا تێوه بگلێن، بەدڵنیاییەوە ئه‌وه‌ی كراوه به ئاگاداریی به‌رپرسانی باڵا و دەسترۆیشتووی یه‌كێتی بووه و چاوه‌ڕان ده‌كرێت بخرێنه لیستی سزاوه. مافپەروەر محه‌مه‌د باسه‌ره‌یی، بۆ (باس‌نیوز) گوتی: ”5 هه‌زار كه‌س له سلێمانی له پرۆسەیەکی لەخشتەبردنی قێزه‌ون و ترسناك تێوه گلاون، به‌شێكیان كراونه‌ته وه‌كیلی كۆمپانیای وه‌همی، كه كاریان سپیكردنه‌وه‌ی پاره بۆ میلیشیاکانی لیستی تیرۆری ئەمریکا و ئاودیوكردنی دۆلار بووه بۆ وڵاتانی دیكه، به‌شێك له خه‌ڵكی سلێمانی براون بۆ ئه‌وه‌ی به‌ناوی ده‌سته‌به‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی، گوایه مووچه‌یان بۆ دابین ده‌كرێت، كراونه‌ته مه‌ندووبی هێنانی كاڵای وه‌همی، له‌به‌رانبه‌ردا دۆلارێكی زۆر ئاودیو كراوه، گوایه ئه‌م دۆلاره بۆ كڕینی كاڵا بووه، كه‌چی له بنەرەتدا ته‌نیا لیستی ساخته‌ی كاڵا ئاماده كراوه و پاره‌یه‌كی زۆر براوه‌ته ده‌ره‌وه، ئه‌گه‌ر ئه‌م ژمارهیە كه‌م بوایه گومانمان نه‌ده‌ما كه ئه‌مه به‌شێوه‌یه‌كی ئاسایی وه‌رگیراوه، به‌ڵام تادێت گومانه‌كه له‌سه‌ر یه‌كێتی و بافڵ تاڵه‌بانی زیاتر ده‌بێت.“ گوتیشی: ”له سلێمانی هه‌ر كادیرێكی پارتی رۆژانه چی بكات، دەزگای دژه تیرۆی یه‌كێتی و ئاسایشی یه‌كێتی ده‌زانن چی كردووه و بیانه‌وێت بزانن له سلێمانی له چ ماڵێك ده‌مێنێته‌وه و چۆن ده‌چێته بازاڕ، ته‌واوی زانیاری‌یان هه‌یه، ماقووڵه 5 هه‌زار كه‌س براون بۆ به‌غدا و له سلێمانی كۆمپانیا وه‌همی دروست كراوه و خه‌ڵكیان خه‌ڵه‌تاندووه، كه‌چی ئاسایشی یه‌كێتی پێی نه‌زانن؟ بۆیه ئه‌وه‌ی هه‌یه ده‌ست تێكه‌ڵكردنی سەرانی یەکێتی بووه له‌گه‌ڵ چه‌ند بانكێكی ساخته‌ی به‌ناوی ئه‌هلی، بۆ سپیكردنه‌وه‌ی پاره، له‌به‌رامبه‌ردا پاره‌یه‌كی زۆریان ده‌ست كه‌وتووه و بافڵ و یه‌كێتی وه‌كیلی ته‌واویان هه‌بووه له‌ناو بانده ساخته‌چییه‌كان و هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنی خه‌ڵك، ئێستا مه‌ترسیی گه‌وره هه‌یه و ئه‌گه‌ری زۆرە له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا یه‌كێتی و بافڵ تاڵه‌بانی بخرێنه لیستی رەشه‌وه، چونكه له یارییه‌كی پیس تێوه گلاون.“