دوو برا لە زێی دوکان خنکان

ئەمشەو لە زێی دوکان، دوای ئەوەی منداڵێکیان دەکەوێتە ئاوەوە، لەلایەن دوو برا دەردەهێندرێت، بەڵام ئاوی زێی دوکان هەردوو براکە دەبات و دەخنکێن. ئێستا تیمەکانی مەلەوانی سەرقاڵی دۆزینەوەی تەرمی دوو براکەن. ئەو دوو برایە کوردن و دانیشتووی شۆریجەی کەرکووکن، بە مەبەستی گەشتکردن ڕوویان لە سنوورەکە کردبوو.