کەمێک پێش ئێستا لەشارۆچکەی پیرەمەگروونی سەر بە پارێزگای سلێمانی بەھۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە سێ کەس کوژران. بەکر عەبدولڕەحمان، بەڕێوبەری شارۆچکەی پیرەمەگروون بە (باسنیوز)ی، ڕاگەیاند: “کەمێک پێش ئێستا ھاووڵاتییەک بەھۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە سێ ئەندامی خێزانێکی کوشتووە.” گوتیشی: “ئەوانەی بەھۆی ڕووداواکەوە کوژراوەن پێکھاتوون لە دوو براو برازایەک، ھەروەھا ژنێکیش برینداربووە و لەئێستادا کوژراوەکان ڕەوانەی پزیشکی دادی سلێمانی کراون.” بەکر عەبدولڕەحمان، ئاماژەی بەوەشکرد: “جارێ ھۆکاری سەرەکی ڕووداوەکە نازانین بۆچی دەگەڕێتەوە، چونکە ئێستا ڕووداوەکە ڕوویداوە، بێگومان ھێزەکانی پۆلیس چوونەتە شوێنی ڕووداوەکە و ھەوڵی دەستگیرکردنی بکوژەکە دەدەن.”