لە شازدەیەمین کۆنگرەى نێودەوڵەتیى کۆمەڵەى نێودەوڵەتیى هەنگەوانانى ئاسیا کە لە وڵاتى سعوودیە بەڕێوە چوو ، هەنگوینى کوردستان پلەى یەکەمى بەدەست هێنا. عارف شێروانى، سەرۆکى تۆڕى کۆمەڵەى هەنگەوانانى کوردستان بە (باسنیوز)ى ڕاگەیاند: “لەو کۆنگرەیەدا کە کۆمەڵێک هەنگەوان لەسەر ئاستى وڵاتانى جیهان بە بەرهەمى هەنگوین بەشدارییان تێدا کردبوو،هەنگوینى هەرێمى کوردسنتان پلەى یەکەمى بەدەست هێنا.” گوتیشى: “ئەو ئەنجامە دواىپشکنین و هاتنەدى ئەو مەرجانە بوو کە لە جۆر و ڕەنگ و کوالێتيى هەنگوینەکەدا بوو، کە هى هەنگەوان فەرهەنگ حوسێن بوو کە لە سنوورى پارێزگاى هەولێر کارى هەنگەوانى دەکات.” باسى لەوەش کرد کە بەدەستهێنانى ئەو پلەیە کاریگەرى دەبێت لە دروستکرنى ناوبانگی بۆ هەنگوینى هەرێمى کوردستتن بە تایبەت کە ئەمساڵ بڕیارى بە بڕاندکردنى هەنگوینى کوردستان دراوە و بڕیارە هەناردەى چەند وڵاتێکى کەنداو بکرێت.