ئەمڕۆ هەینی مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان پرسەنامەیەكی ئاراستەی د. فوئاد مەعسووم سەركۆماری پێشووتری عێراق كرد، بەبۆنەی كۆچی دوایی خاتوو ڕووناک عەبدولواحیدی هاوسەری. لە پرسەنامەكەی سەرۆكی حكوومەتدا هاتووە: “بە داخەوە هەواڵی کۆچی دوایی هاوژینی بەڕێزتان، خوالێخۆشبوو خاتوو ڕووناک عەبدولواحید-م بیست. پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە بەڕێزەکەتان دەکەم و خۆم بە هاوبەشی خەمتان دەزانم. خوای دلۆڤان، گیانی بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە ئێوە ببەخشێت.”