لەسەر داوای شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق بڕیاری تێكدانی حەوزەكانی ماسی لە سنووری كەركووك بۆ چەند مانگێك راگیرا. جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق لە لاپەڕەی خۆی نووسیویەتی “دوای ئەوەی بڕیار درا سبەی حەوزەکانی ماسی لە داقووق و دەوروبەری بڕوخێندرێت ئەویش لە چوارچێوەی بڕیاری سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ تێکدانی سەرجەم حەوزەکانی عێراق، پەیوەندیم لەگەڵ وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاو کرد و وەزارەت بڕیاری دا پڕۆسەی رووخاندنی حەوزەکانی کەرکووک رابگیریت.” شاخەوان عەبدوڵڵا ئاماژەی بە ئەوە داوە كە كار دەكات بۆ ئەوەی مۆڵەتی بەردەوامیان بۆ چەند مانگێک درێژ بکەینەوە تا بەرهەمەکانیان یەکلا دەکەنەوە.