بەڕێوەبەرى ناحیەى حاجیاواى لە ئیدارەى ڕاپەڕین ئاشکراى کرد، سەنتەرى ئۆتیزمى حاجیاوا کراوەتەوە و لەمەودوا دەست دەکات بە وەرگرتنى منداڵانى ئۆتیزم. ئەزوەر جەعفەر، بەڕێوەبەرى ناحیەى حاجیاوا، بە (باسنیوز)ى ڕاگەیاند: “دواى ئەوەى لەلایەن وەزارەتى کار و کاروبارى کۆمەڵایەتییەوە بیناى سەنتەرى ئۆتیزمى حاجیاوا کرایەوە، لە ئەمڕۆ چوارشەممە 23/8/2023-وە سەنتەرەکە بۆ خزمەتکردنی منداڵانی ئۆتیزم دەست دەکات بە تۆمارکردنی منداڵانی ئۆتیزم بە مەبەستی دەستپێکردنی ڕاھێنان و چاسەر”. گوتیشى: “هەر منداڵێکى ئۆتۆمیزم کە لە سەنتەرەکە تۆمار دەکرێت و دەخرێتە بەر ڕاهێنان، پێویستە تەمەنى چوار بۆ ١٢ ساڵ بێت و بەڵگەنامەی پزیشکیی ھەبێ کە بیسەلمێنێ ئۆتیزمی ھەیە، هاوکات پێویستە کەسوکارى منداڵەکە کۆپیی پێناسى بارى شارستانى و کارتی زانیاری و کۆبۆنی خۆراک و شەش وێنەی منداڵەکە لەگەڵ خۆىان بهێنن”.