سبەی شاندێکی حكوومه‌تی هەرێمی کوردستان دەچێتە بەغدا

بریارە سبەی هەینی ٢٥ی٨ی٢٠٢٣ شاندێکی حكوومه‌تی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی پرۆژەیاسای نەوت گاز و نەوتی سپی و بەنزین بچنە بەغدا.پەیامنێری (باسنیوز) ڕايگه‌یاند، سبەی هەینی، شاندێکی حكوومه‌تی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی کەمال محەمەد، وەزیری سامانە سروشتییەکان، شاندێکی یاسایی بچنە بەغدا لەگەڵ ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق و وەزارەتی نەوت کۆ ببنەوە.بەپێی زانیارییەکانی (باسنیوز) شاندەکەی حكوومه‌تی هەرێمی کوردستان گفتوگۆ لەبارەی پرۆژەیاسای نەوت گازو پشکی هەرێمی کوردستان لە نەوتی سپی و بەنزین لەگەڵ حکوومەتی عێراق دەکەن.