ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 24ی 8ی 2023، سه‌رۆك بارزانی له سه‌ڵاحه‌ددین، پێشوازی له كونسوڵی نوێی ئه‌مریكا له هه‌ولێر كرد، له باره‌ی دیداریان له‌گه‌ڵ سه‌رۆك بارزانی، مارك سترۆ، كونسوڵی گشتیی نوێی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند، جێگەی شانازییم بوو کە ئەمڕۆ یەکەمین دیدارمان لەگەڵ سەرۆک مەسعود بارزانی ساز دا.کونسوڵخانەی گشتیی ئەمریکا لە هەولێر تویتێكی بەناوی کونسوڵەوە بڵاو كرده‌وه و تێیدا هاتووه: “جێگەی شانازیم بوو کە ئەمڕۆ یەکەمین دیدارمان لەگەڵ سەرۆک مەسعود بارزانی ساز دا”.ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش كراوه، زۆر سوپاسگوزارین بۆ پێشوازی گەرم و میواندارییەکەی، هەروەها بۆ هاوبەشکردنی زانیاریی و تێگەیشتنی قووڵی خۆی، بۆ ناوچەکە لەگەڵ ئێمەدا.
کونسوڵی گشتیی نوێی ئەمریکا لە هەولێر: جێگەی شانازییم بوو کە ئەمڕۆ یەکەمین دیدارمان لەگەڵ سەرۆک مەسعود بارزانی ساز دا
