دوای مردنی باوکی، ئەمڕۆ خوشک و کچێکی وەزیری نەوتی عێراق گیانیان لەدەست دا

دوای ئەوەی دوێنێ پێنجشەممە باوکی حەیان عەبدولغەنی وەزیری نەوتی عێراق كۆچی دوایی كرد، ئەمڕۆ خوشکێك و کچێکی وەزیری نەوتی عێراق لە ڕووداوێكی هاتوچۆدا، گیانیان لەدەست دا. لە کاتی گەڕانەوەیان لە مەراسیمی بەخاکسپاردنی باوکی حەیان عەبدولغەنی وەزیری نەوتی عێراق، ئۆتۆمبێلێکی خێزانەکەیان لە پارێزگای دیوانیە تووشی رووداوی هاتووچۆ دەبێت و بەم هۆیەوە، کچێک و خوشکێکی وەزیری نەوتی عێراق گیانیان لە دەست دا. هەروەها شۆفێرێکی وەزیری نەوت و پاسەوانێکیشی گیانیان لەدەست داوە، خوشکێکی دیکەشی بریندار بووە.