ئەمشەو هێزێکی عێراقی هەڵیانکوتایە سەر گوندی پەڵکانە و کێڵگەکانیان بە ئۆتۆمبێلی سەربازی شێلا.
لەمبارەیەوە دەشتی ئاغا دزەیی كەسایەتی گوندی پەڵکانە بە (باسنیوز)ی راگەیاند كە ئەمشەو چەند ئۆتۆمبێلێکی سەربازی بەناو کێڵگەکانیان کەوتوون و بۆڕی و پێداویستییەکانی ئاودانیان شێلاوە.
دەشڵێ ئەمڕۆ لە نزیکی نیوەڕۆوە دووان لە کرێکار و پاسەوانەکانیان لەلایەن ئەو هێزەوە دەستبەسەر کراون و ئەفسەری لێکۆڵینەوەش دەڵێ دادوەر پەیوەندییەکانیان وەڵام ناداتەوە تا ئازاد بکرێن، تاکو ئێستاش بەو بیانووەوە هێڵراونەتەوە و ئازاد ناکرێن، کەچی کەسێکی تر لەبەر چاوی ئەوان ئازاد کراوە.
كەسایەتییەكەی گوندی پەڵکانە ئاشکراشی کرد کە دوێنێ ئامر فەوجەکەیان گۆڕاوە و ئێستا ئەحمەد جبوری بووەتە ئامر فەوجی ناوچەكە و پێی ڕاگەیاندوون کە نابێت هیچ بەروبوومێک بچێندرێت.
دەشتی ئاغا مەترسی ئەوەشی نەشاردەوە کە وا بڕوات ئەم ناوچەیە چۆڵ دەبێت و ئارامی و ئاسایش لەدەست دەدات.
گوندی پهڵكانه، یهكێك له 42 گوندهكهی سهرگهڕانە لە سنووری قەزای دوبز، نزیكهی 25 ماڵی تێدایه و رووبهرهكهی زیاتر له 60 ههزار دۆنم زهویی بهپیتی كشتوكاڵی و نهوتی تێدایە.